هەینی. ئازار 6th, 2026

لەسەر بڕینی بەشەخۆراكی مووچەخۆران دوابڕیار درا

سەیرکراوە: (1.4K)

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕینی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو مووچەخۆرانەی ڕەتکردەوە، کە مووچەکەیان لە یەک ملیۆن دینار زیاترە.

وهزارهتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویكردەوە، “ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا نا فەرمییەکان بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بەوهی حکومەت بهشهخۆراكی ئهو كهسانه دهبڕێت، كه داهاتی مانگانهیان له یهك ملیۆن دینار زیاتره دووره له راستی و هیچ بنهمایهكی یاسایی نییه.”

راشیگهیاندووه: “ئەم هەواڵانە بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە” و دووپاتیشی کردەوە، کە سیستەمی بەشەخۆراکی مانگانە بەپێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

وەزارەتی بازرگانی داواشی لە هاووڵاتییان کرد “نەکەونە داوی پڕوپاگەندەکان و زانیارییەکان لە سەرچاوە فەرمییە باوەڕپێکراوەکان وەربگرن، وهكو ماڵپهری فهرمی وهزارهت و حكومهتی عێراق”.

ئەكە لەكاتێكدایە، كە بەپێی ئەو پڕۆژە چاكسازییەی ئەنجوومەنی وزارەی ئابووری بۆ زیادكردنی داهات و كەم كردنەوەی خەرجی ڕایگەیاند و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاویكردەوە، ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وزاری ئابووری بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەبووە، كە دۆشاوی تەماتە لە بەشەخۆراك لاببرێت و ساڵانە 8 بەشەخۆراك و 10 بەشەئارد بدرێت.

هەر بەپێی پڕۆژەكە، بەشەخۆراكی ئەو كەسانەی مووچەیان لە ملیۆنێك زیاترە ببڕێت و ئەوانەشی مووچەیان لەسەرووی ملیۆن و 500 هەزارە لەگەڵ بازرگان و سەرمایەداران بەشەخۆراكی خۆیان و خێزانەكانیان ببڕدرێت، بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی پێ دەرنەچووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 2,456 📊 Click Here