پێنجشەممە. نیسان 2nd, 2026

“لە بارەی چوونەدەرەوەی هاووڵاتییانەوە هۆشداری دەدات”

سەیرکراوە: (12)

بەرگری شارستانی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و لافاوەی لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بووەتەهۆی دەرکەوتنی مین و تەقەمەنی، داواش لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی چوونە دەرەوەیان بۆ سەیران و گەشتەکانیان ئاگاداری خۆیان و خێزان و منداڵیان بن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم تیایدا هاتووە: دوای ئەو شەپۆلە بارانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی ڕووتانەوەی خاک، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و دەشتەکان، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەم و ڕووبارەکان و تەقینی کانیاوەکان، ئەم بارودۆخە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی مین و تەقەمەنییە چێنراوەکان کە لە سەردەمی جەنگەکانی ڕابردوودا لە سنووری هەرێمدا چێنراون.

دەشڵێت: هەروەها، بەهۆی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، ئەگەری گواستنەوەی زیندەوەرە مەترسیدارەکان وەک مار و دووپشک بۆ ناوچە ئاوەدانییەکان زیاتر دەبێت.

دەشڵێت: “بۆ ئەم مەبەستە داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لە کاتی گەشت و سەیران، بە تایبەتی بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەشتەکان، زۆر ئاگاداری خۆتان بن. لە نزیکبوونەوە بۆ شوێنە مەترسیدارەکان و ناوچە ناناسراوەکان خۆتان بپارێزن. منداڵان لە شوێنە مەترسیدارەکان دوور بخەنەوە و چاودێرییان بکەن”.

ئەوەشی وتووە: لە کاتی بینینی هەر جۆرە بۆمب، مین یان تەقەمەنییە چێنراوەکان، تکایە بە زووترین کات پەیوەندی بکەن بە: • هێڵی گەرمی دەزگای مین (182) • هێڵی گەرمی بەرگری شارستانی (115)

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 2,313 📊 Click Here