بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆکی حکومەت موژدەی تەواوکردنی دوو بەنداوی لە سنووری سلێمانی ڕاگەیاند و دەڵێت”ئەم پرۆژانە یەکێکە لە سێکتەرە گرنگەکانی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران”.
عەتا محەمەد بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لە لێدوانێکیدا لە میانی دانانی بەردی بناغەەی ڕێگای چەند گوندێکی شارباژێر ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، هەردەم پشتیوانی گەورەی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان بووە، و لە ستراتیژی کارەکانی گەشت و گوزار و کشتوکاڵە بۆیە ناومان ناوە “گەشت و کاڵ”، کە یەکێکە لە سێکتەرە گرنگەکانی ستراتیژی کارکردنی، و ئەم پرۆژانەی ئەمڕۆش دەرخەری ئەو هەوڵانەیە کە بەئاراستەی ئاوەدانی هەنگاو دەنێن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی ڕیگاوبانی گرنگ دانرا، کە ناوچەکانی شارباژێڕ و سلێمانی بە ناوچەی پشدەر و دەروازەی نێودەوڵەتیی کێلێوە دەبەستێتەوە، ئەم پرۆژەی ڕێگاوبانەی دانراوە یەکێکە لەو پلانانەی جێگری سەرۆکوەزیران پشتگری دەکات، چونکە بە دروستکردنی ڕێگاوبانی باش دەتوانرێت ئاوەدانی بۆ گوندەکان و ناوچەکان بەدیبێت، هاوکات بەم پرۆژانە دەمانەوێت کۆچی پێچەوانە دروستبکەین لە شارەکانەوە بۆ گوندەکان.
عەتا محەمەد ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا کار لە دوو بەنداو لە سنووری شاری سلێمانی دەکرێت، یەکێکیان بەنداوی “زەلان” کە کۆمپانیای قەیوان بە وەبەرهێنان پێی دراوە و بودجەکەی لەسەر خۆیەتی، هاوکات ئەو ئاوەی گلدەدرێتەوە بۆ پێداویستی ئاوی خواردنەوەی شاری سلێمانی دابیندەکرێت، و ئەمەش دەبێتە پشتیوانییەکی گەورە بۆ ئەو بڕە ئاوەی شاری سلێمانی ئێستا پیویستییەتی. بەتەنها ئەمەش نییە بەڵکو چواردەوری بەنداوەکەش دەکرێتە پرۆژەیەکی جوان و دڵگیری گەشتیاری.
ڕاشیگەیاند، بەنداوی دووەم بەنداوی چەقچەقی نوێ-یە، ئەم بەنداوە لە پێشودا پێی دەوترا هەناران، بەڵام ئێسستا ناوەکەی گۆڕاوە، یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی سلێمانی، ئێستا کارکردن تێیدا دەستیپێکردۆتەوە و تاکۆتایی بەردەوام دەبێت و پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ ئاوی سلێمانی.
