پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

لە عێراق کارەسات روودەدات

سەیرکراوە: (1.5K)

لە عێراق بەهۆی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان چەندین کەس دەستگیرکراون

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، چەندین کەسیان بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدەران دەستگیرکردووە، هاوکات ئەو کەسانەشی كە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەنە ئامانج دەستگیر دەکات.

لیوا قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ژمارەیەک لەو كەسانەیان دەستگيرکرد کە کرین و فڕۆشتنیان بەکارتی دەنگدەرانەوە کردووە.

محەمەداوی، ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، چەندین کەسیان بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر کەمپەین و بارەگاکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستگیرکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە میلیشیاکانی عێراق سەدان ملیۆن دۆلاریان لە کڕینی کارتی دەنگدان خەرج کردووە و هیچ کەس و لایەنێکی عێراقیش ناتوانێت بەرەنگاریان ببێتەوە، ئەوانەشی کە دەستگیرکراون بۆ شاردنەوەی راستییەکانە گوایە حکومەت لێپرسینەوە لە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان دەکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 2,133 📊 Click Here