شەممە. نیسان 11th, 2026

لە لیبیا 12 كۆچبەری كورد دۆزرانەوە

سەیرکراوە: (1.6K)

لە لیبیا 12 كۆچبەری كوردی خەڵكی هەرێمی كوردستان دۆزرانەوە و باڵیۆزخانەی عێراق دەڵێت: كار بۆ گەڕاندنەوەیان دەكەین.

ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 12 كۆچبەری دیكە، كە سەرجەمیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن لە لیبیا دۆزیوەتەوە و ڕێكارەكانی گەڕاندنەوەیانمان دەستپێكردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا دەستمان بە هەماهەنگی كردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانە بۆ خاكی عێراق و شارەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشی كردووە، ئەو كۆچبەرانە بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە لیبیا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 3,078 📊 Click Here