هەینی. ئازار 6th, 2026

لە هەولێر سێ دەریاچە دروست دەكرێن و ئاویان بۆ دابین دەكرێت

سەیرکراوە: (1.5K)

سێ دەریاچەی نوێ لە هەولێر دروست دەكرێن، بۆ پڕۆژەی ئاوی كۆرنیش، سوود لە ئاوی ئیفراز دوو دەبینرێت و سێ دەریاچە پڕ ئاو دەكات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سێ دەریاچە لە هەولێر دروست دەکرێن و بۆ دروستكردنی كۆرنیشی هەولێریش سوود لە ئاوی ئیفراز دوو وەردەگرین.

وتیشی، بڕیارە لەسەر كۆرنیش سێ دەریاچە دروست بكرێن، یەكێكیان لە هەولێری نوێ و ئەوی تریش لەو شوێنە نزیك دەبێت، سێ دەریاچەكە ئاو دەدەنە كۆرنیش تا چواریانی مەخموور و لەوێش دەریاچەیەك دەبێت.

باسی لەوەشكرد، پڕۆژەكە بە هاوكاری تیمێكی ئیتاڵییە، سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانی دروستكردنی سێ دەریاچەین لە شاری هەولێر كە دیمەن و سیمایەكی جوان بە شارەكە دەبەخشن، لە ماوەیەكی نزیكدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 2,684 📊 Click Here