هەینی. ئازار 6th, 2026

مالكی: سەردەمی تانك و پیلانگێڕی بەسەرچووە

سەیرکراوە: (1.3K)

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لەبارەەی دۆخی ناوخۆی عێراق دەدات و ڕایدەگەیەنێت،پشت بە دەستوور ببەسترێت بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەرێگە سندوقەكانی دەنگدانەوە، سەردەمی تانك و پیلانگێڕی بەسەرچووە.

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە گردبوونەوەیەكی خێڵەكیدا لە پارێزگای بابل ڕایگەیاند، شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان بۆ كودەتاكردن بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا، بەڵام ڕێگە بە گەڕانەوەی دیكتاتۆریەك، رەگەزپەرەستی، تائیفەگەریی، گۆڕە بەكۆمەڵ و جەنگە بێماناكان نادەین.

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت پشت بە دەستوور ببەسترێت بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەرێگە سندوقەكانی دەنگدانەوە، سەردەمی تانك و پیلانگێڕی بەسەرچووە.

جەختیشی كردەوە، هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە كە ناكرێت دوابخرێت و هەر جۆرە دواخستنێكی بەواتای كۆتایهاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە.

دەشڵێتت:بە بانگەشەو پروپاگەندە نیگەران مەبن، بە ئیرادەی گەلەكەمان بەرەو پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەت دەڕۆین و پرۆسەی سیاسی دوورە لە ئاڵنگاریی و فشارە دەرەكییەكان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,508 📊 Click Here