سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، هیچ نییەتێکم بۆ کشانەوە نییە و دەشڵێت: چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت.
نوری مالکی، کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی “فرانس پرێس” رایگەیاند: “بە هیچ شێوەیەک نییەتی کشانەوەم نییە”.
لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکەش جەختی کردەوە، کە رێگە بە هیچ جۆرە دەستدرێژی و پێشێلکارییەک بۆ سەر باڵیۆزخانەکان لە عێراق نادەن.
مالكی پابەندیی خۆیشی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووپاتکردەوە سەبارەت بە پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک و هێشتنەوەی تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا و وتی، “چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت”
جەختیشیکردەوە، پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن بۆ بوژانەوەی عێراق پێویستە.
عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند:” نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە، هەرگیز بیر لە کشانەوە لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ناکاتەوە”.
