هەینی. ئازار 6th, 2026

مالکی: پێویستە پاكێتی هەڵبژاردن پارێزراوبێت

سەیرکراوە: (1.3K)

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پاراستنی پاكێتی هەڵبژاردنەکان و خراپ بەکارنەهێنانی سامان و تواناكانی دەوڵەت.

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە، ئەمەش رۆژێکی گەورەیە لە پێشبڕکێی کارکردن و کێبڕکێ بۆ پێشکەشکردنی باشترین کاندیدەکان، وەک وەفایەک بۆ ئەو کەسانەی لە پێناوی ئەزمونێکی سیاسی و دیموکراسیدا قوربانییان دا.

دەشڵێت: داوا لە تەواوی لیست و کاندیدەکان دەکەم کێبڕکی ئەرێنی بكەن، دوور لە خستنی یەكتر و دڕاندنی پۆستەرەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن و پابەندبون بە پەیڕەوی برایەتی نیشتمانی و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە پاراستنی پاكێتی هەڵبژاردنەکان و خراپ بەکارنەهێنانی سامان و تواناكانی دەوڵەت.

مالكی وتیشی، “داوا لە هاووڵاتیان دەکەین وەك ئەرك بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن، هەڵوێستی توندیشیان هەبێت بەرامبەر هەر هەوڵێكی كڕینی ئیرادەیان”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 2,456 📊 Click Here