پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

مالکی پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا دەکات

سەیرکراوە: (1.6K)

نوری مالیکی لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا کۆبوەوەو رایگەیاند، عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە و ئامادەن پارێزگاری لە پەیوەندیی و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بکەن.

نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی سەرەکی پۆستی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، نوری مالیکی پێشوازیکرد لە ڤکتۆریا تایلۆر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر عێراق تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیەنراوەکە، نوری مالیکی وتویەتی،” عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە و هەردوو وڵات رێککەوتنێکیان لەبارەی چوارچێوەی ستراتیژی بەمەبەستی پێشخستنی هەماهەنگییەکان و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پێشخستنی تواناکانی عێراق لەسەرجە، بوارەکان واژۆکردوە، پێویستە لەداهاتویەکی نزیکدا ئەو رێکەوتنە کارا بکرێت “.

نوری مالیکی باسی لەوەشکرد، عێراق ئامادەیە پارێزگاری لە پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بکات.

ئەوەشیخستەڕوو، عێراق سیاسەتێکی هاوسەنگ بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پەیڕەو دەکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 170 📊 Click Here