سەیرکراوە: (1.2K)
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: بیستوومە وڵاتی مەزنی عێراق خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بە هێنانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران. دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە نقوومی هەژاری و پشێوییەکی تەواوەتی بوو. نابێت ڕێگە بدەین ئەمە دووبارە ببێتەوە. بەهۆی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات و، ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی و ئازادی نابێت. لە کۆتایی دا راگەیاند با عێراق دووبارە مەزن بکەینەوە!”
