یەکشەممە. ئازار 22nd, 2026

مامۆستایان دەربارەی مووچە داوای جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە دەکەن

سەیرکراوە: (1.6K)

مامۆستایانی ناوەندە ناحکومییەکان داوای جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە دەکەن کە سەبارەت بە مووچەی هاوینە و ماوەی گرێبەستەکان دەریکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ناوی کۆمەڵێک مامۆستای ناوەندە ناحکومییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵک” نێردراوە، داوا لە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە دەکرێت، لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو ناوەندانەدا بکات کە بە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هاوینەی مامۆستایانەوە پابەند نابن.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بابەت داواکاری

ئێمە وەک کۆمەڵێک مامۆستا لە ناوەندە ناحکومیەکانی خوێندن داواکارین لە بەڕێز جەنابی وەزیری پەروەردە کە لێپێچینەوە لە بابەتی مووچەی هاوینەی مامۆستایان بکات.

بە پێی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە ( ١٠٣٦٠ ) پێویستە هەموو ناوەندە ناحکومیەکان مووچەی هاوینە بە مامۆستایان بدەن و هەروەها گرێبەستەکانیان بۆ ماوەی ساڵێک بێت، بەڵام بەداخەوە کە زۆربەی ناوەندە ناحکومیەکان پەیڕەوی ئەم بڕیارە ناکەن و مووچەی هاوینە بە مامۆستایان نادەن یاخود گرێبەستەکان بە شێوەی ئاماژە پێدراو ناکەن.

لە کاتێکدا ئەمە بڕیاری فەرمی وەزارەتی پەروەردەیە و پێویستە پەیڕەو بکرێت، بەڵام ناوەندە نا حکومیەکان بێ باکانە مووچەی مامۆستایان نادەن و خۆیانی لێ دەدزنەوە.

لەگەڵ ڕێزدا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,592 📊 Click Here