هەینی. ئازار 6th, 2026

مسقاڵێك زێڕ گەیشتە 750 هەزار

سەیرکراوە: (1.4K)

ڕۆژ بەڕۆژ بەهۆی دۆخی سیاسی و شەڕی ئابووری و ئەو شەڕەی بەرۆكی چەند وڵاتێكی گرتووە نرخی زێڕ لە هەڵكشانە و گەیشتۆتە ئاستێك لە توانای كڕینی هاووڵاتیان نەماوە و شارەزایانی ئەو بوارەش دەڵێن: هۆكارێكی دیكەی ئەوەیە وڵاتان لە هەڵپەی كڕینی زێڕدان بۆ بەهێزكردنی پێگەی ئابووری و بەكارهێنانی لە تەكنەلۆجیای سەردەم.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بە جۆرێک کە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ گەیشتە ٧٥٠ هەزار دینار، ئەمەش وەک تۆمارێکی مێژوویی نوێ دادەنرێت.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) وتی، “نرخی زێڕ زۆر بەرزبۆتەوە، بەجۆرێك وێنەی نەبووە و نرخی یەك ئۆنسە ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتۆتە 3 هەزار و 736 دۆلار.

بەپێی بۆچوونی شارەزایانی ئابووری، دوو هۆکاری سەرەکی لە پشت ئەم بەرزبوونەوەیەدان: یەکەم، ناسەقامگیریی سیاسی لە ئاستی جیهاندا و دووەم، زیادبوونی داخوازی بۆ کڕینی زێڕ.

ئەمساڵ بە گشتی نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدا بووە و پێشبینی دەکرێت زیاتر بەرزبێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەو قسانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی ئەفغانستان و وەڵامدانەوەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان بۆی.

وەرتی وتیشی، “نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە ناوخۆدا، ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە دیاریکردنی نرخەکانی زێڕ لە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشدا، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 گەیشتۆتە 860 هەزار و عەیاری 21 بە 751 هەزارە و عەیاری 18 بە 645 هەزار دینارە.

لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ نزیكەی هەزار دۆلار بەرزبۆتەوە و بەوەش نرخی یەك مسقاڵ نزیكەی 200 هەزار دینار بەرزبۆتەوە، كە ئەمەش لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 214 📊 Click Here