پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026
سەیرکراوە: (1.2K)

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن، هێزە سیاسییەکان، بەتایبەتی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە بۆ دیاریکردنی پۆستی سەرۆک وەزیران و قۆناغی داهاتوو.”

کێبڕکێی ناو ماڵی شیعە کاریگەری لەسەر یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی سوننە و کورد دەبێت، چونکە ئەگەر شیعەکان لەناو خۆیان یەکلا نەبنەوە، بڕیاری پەرلەمان و بۆچوونی شیعە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت.”

سوودانی (خاوەنی 45 کورسی) و مالیکی (خاوەنی نزیکەی 30 کورسی) لە ململانێیەکی تونددان بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلە لەناو ماڵی شیعە و ڕازیکردنی لیستە براوەکانی سوننە و کورد”

چوارچێوەی هاوئاهەنگی سوورە لەسەر ئەوەی خۆی خاوەن بڕیاری سیاسی بێت و کاندیدی سەرۆک وەزیران پابەند بێت بە بژاردەکانیان.”

“لە ئێستادا دوو بەرەی سەرەکی لەناو هێزە شیعەکاندا هەن: یەکەمیان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و دووەم هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییەی سوودانی. سوننە و کورد ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەگەڵ کۆدەنگیی شیعەن، واتە ئەو لایەنەی گەورەترین کوتلە پێکدەهێنێت”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 203 Today: 1,535 📊 Click Here