رێکخراوی داکۆک لەگەڵ ژمارەیەک لە رێکخراوی تری کوردی لە بەریتانیا، چەند كۆڕێكی کلتووری و فکریان ڕێکخست کە تێیدا نووسەر و کەسایەتی ناسراوی کورد عەبدوڵڵا مەلا نووری بەرهەمی تازەی خۆی “مەشخەڵی ژیانەوە” خستە بەردەم خوێنەرانی کورد لە تاراوگه.
ئەم چالاکییە کلتووری و فکرییە لە پێنج شاری گرنگی بەریتانیا بەڕێوەچوو، لەوانە لەندەن، بێرمینگهام، مانچستەر، لیدز و ئیدینبرا. زۆرێك لە کوردەکانی ئەم وڵاتە بەژداریان كرد و لەگەڵ نووسەردا گفتوگۆیان کرد.
نوسهر لە کتێبەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەو کێشە بنەڕەتییانەی کە کۆمەڵگای کوردی پێوهی دهناڵینێت، بە تایبەتی ئەو کۆسپانەی کە بەرامبەر پێشکەوتن و چاکسازی دروستكراون. بۆچوونەکانی لەسەر چۆنیەتی دەرباز بوون لەم دۆخە دەخاتە ڕوو و ڕێگای گەشەکردن پیشان دەدات.
وێنهكانی شاری ئیدنبرا








بەڵام بەپێی قسەکانی عهبدوڵا مەلا نووری، دەسەڵاتی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەوڵی داوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە بکات. کتێبەکە لە کتێبخانە گشتییەکان و شوێنی فرۆشتنەکاندا بهردهست نییه و ئەمەش نیشانەیەکی خراپهبۆ ئازادی بیرکردنەوە و دەربڕین.
لێدوانی بهشداربوان له شاری ئیدنبرا
بەشداربووان لە کۆڕەکاندا بە گەرمی پێشوازییان لە بیروڕای نووسەر کرد و گفتوگۆیەکی پڕ بایەخیان لەگەڵدا ئەنجام دا. ژمارەیەکیش لە بەشداربووان دیدگای خۆیان لەسەر بابەتەکانی کتێبەکە خستنە ڕوو.
وێنهكانی شاری مانچستهر








ئەم چالاکییانە دەرفەتێکی گرنگ بوون بۆ هاوڕێیانی کورد لە بەریتانیا تا بتوانن لەگەڵ یەکێک لە دەنگە گرنگەکانی کوردی بگەن و لەسەر ئاینەدەی کۆمەڵگاکەمان بیر بکەنەوە.
