بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، گرێبەست لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەکان کراوە بۆ ماوەی شەش مانگ دەمێننەوە و دواتر بۆ ماوەی سێ مانگی تر نوێ دەکرێتەوە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ وەرزی زستان، تا كەمترین كێشە بۆ كارەبای پڕۆژەی نیشتیمانی دروست ببێت، بەدەر لە هەندێك حاڵەتی تایبەتی و جیاوازی سروشتی نەبێت، هیچ كێشەیەك بۆ پڕۆژەی رووناكی دروست نابێت”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “مۆلیدەكان گرێبەستیان لەگەڵدا كراوە بۆ ماوەی شەش مانگ دەمێننەوە و پاشان گرێبەستەكەیان بۆ ماوەی سێ مانگی تر نوێ دەكرێتەوە، دواتر حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی مۆلیدەكان دەدات”.
بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکیەوە کارەبای بەشێکی زۆری شارەکان و شارۆچکە و شارەدێکان بووەتە 24 کاتژمێری و مۆلیدەکان کوژاونەتەوە.
