یەکشەممە. کانونی یەکەم 7th, 2025

میدیای پارتی: مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و جێگرەکانیان کۆدەبنەوە

سەیرکراوە: (897)

میدیای پارتی بڵاویکردەوە کە پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

کەناڵی ڕووداو بە ناوی “سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان”ەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت گفتوگۆ دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و جێگرانیان بەشدار دەبن.

هەر ئەمڕۆ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەواڵی خۆشیان دەربارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەبێت.

وتیشی: “لێکتێگەیشتنی باش هەیە، ئومێد دەکەین لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا لەسەر ئەو خاڵانە رێکبکەوین کە هێشتا ماون.”

لەبارەی کاراکردنی پەرلەمانیش دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ وتی: “نازانم پەرلەمان ئەم مانگە کۆدەبێتەوە یان نا، بەڵام ئومێدەوارین زوو کۆببێتەوە”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 64 Today: 2,964 📊 Click Here