شەممە. نیسان 11th, 2026

مێردمنداڵێک بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر مامۆستایەک دەستگیرکرا

سەیرکراوە: (1.3K)

ئەمڕۆ دوو شەممە 6ـی تشرینی یەکەم، پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، مێردمنداڵێکیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر مامۆستایەک بە چەقۆ لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیر کردووە.

پۆلیسی سۆران دەڵێت: ئەمڕۆ لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران ئاگادار کراینەوە لە بوونی ڕووداوێکی برینداربوون بە چەقۆ کە تێیدا مامۆستایەک بە ناوی (ر. ش. ت) لە ناو قوتابخانەدا كە لەلایەن مێردمنداڵێکەوە هێرشی کراوەتە سەر.

ئاماژەی بەوە کردووە: مێردمنداڵەکە لە دەرەوە هاتووەتە ناو قوتابخانەکە و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر مامۆستاکە و برینداری کردووە، پاشان هەڵهاتووە.

دوای وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران توانیان تۆمەتبارەکە بە ناوی (ر. م. ت) دەستگیر بکەن.

دەستگیرکردنەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران و بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەنجامدراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 210 Today: 1,717 📊 Click Here