محمد موزەفەر هەبدول کەریم
بڕیار وایە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لە مانگ ١١ ئەم ساڵ ئەنجام بدرێت. سەڕای هەموو ئەم بارە تەموو مژاوییە وڵات و پێش هات و ئەم ڕوداوانەی لە ناو چەکەدا ڕویانداوە وە لە ئەگەری ڕودانی چەندانیتر.
ئەوە لای هاوڵاتی عێراقی و چالاکەوانان و تا وڵاتانی هاوپەیمانیش جێگەی نیگەرانیە ئەوەیە کەوا هەژموونی میلیشیا کان و مەترسی تکەڵ بوونی میلیشیاکاننە لە هاتنە پێش و بەژداری کردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق و مەترسی دروست بوونی مەتسی جددیە هەم لە ناو خۆ و هەم لەسەر ئاستی دەرەوە.
لەسەر ئاستی ناوخۆ میلیشیاکان دەستکراواتر دەبن لە بەرامبەر هاوڵاتیانی سوونە مەزهەب و دڕندەتر بەرامبەر کوردانی ناوچەکە ڕونتر و بەدیاری کراوی کوردانی ناوچە دابڕاوەکان و ئەم ناوچانەی لە ژێر هەیمەنەی میلیشیا شیعە چەکدارەکانداییە.
لەسەئاستی دەرەوە هەر لە ئێستاوە نیگەرانی جددی دروست بوە لە هەمبەر ئەگەری بەژداری کردنی میلیشیاکانی عێڕاق لەهەڵبژاردنی داهاتوودا. پەرەسەندنی بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکان لە پڕۆسەی سیاسیدا نیگەرانی جددی لەبارەی یەکپارچەیی و داهاتووی حوکمڕانی دیموکراسی لە ئێراقدا دروست دەکات. لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، دڵەڕاوکێ لە نێو گرووپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێرانی نێودەوڵەتی و پارتە سیاسییە ڕکابەرەکاندا پەرەدەستێنێت کە ڕەنگە ئەم کوتلانە نەک هەر لە ڕێگەی چەک و هێزەوە کاریگەرییان لەسەر دەنگدەران هەبێت بەڵکو ڕەنگە ڕاستەوخۆ دەستوەردان لە لایەنە ئیدارییەکانی هەڵبژاردنەکاندا بکەن. ڕەنگە داهاتووی دیموکراسی ئێراق نەک بە ئیرادەی خەڵک، بەڵکو لەلایەن ئەو کەسانەوە دیاری بکرێت کە هەم دەنگدان و هەم فیشەک بەکاردەهێنن کە ئەمەش پڕۆسەی سیاسی لەعێراق بەرەو دووریانەکی یەکجار مەترسی دار دەبات هەم لە ڕووی شەڕی ناو خۆیی هەم لەڕووی لێدانی زەنگی مەترسیدار لەلایەن کۆمەڵگەی مەددەنی وڵاتانی هاوپەیمان لە ئەگەری بەژداری کردنی راستەو خۆ یاخوود ناڕاستەو خۆی میلیشیا چەکدارەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێڕاق. تا ئەوکاتەی ئێراق چارەسەری ڕەگ و ڕیشەی دەسەڵاتی میلیشیاکان نەکات حوکمڕانی لاواز و کاریگەریی دەرەکی و گەندەڵی، داهاتووی دیموکراسییەکەی تەنها بە ناو دەمێنێتەوە لە کۆتاییدا پرسیارەکە تەنها ئەوە نییە کە ئایا ئێراق دەتوانێت هەڵبژاردن ئەنجام بدات، بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەو هەڵبژاردنانە بەڕاستی ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەل دەبێت؟
سەیرکراوە: (1.4K)
