چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

مەرسومی: عێراق 250 ملیۆن دۆلار زەرەر لە نەوتی هەرێم دەكات

سەیرکراوە: (1.4K)

شارەزایەكی ئابوووریی عێتراقی ڕایدەگەیەنێت، عێراق مانگانە چارەكە ملیارێك دۆلار زیان دەكات لە پێدانی شایستەی كۆمپانیا بیانیەكانی هەرێم دەكات و دەشڵێت: دەبێت حکومەتی فیدراڵی سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی نەوت بكات لە هەرێم.

نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی بواری ئابووری عێراقی لە لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاندووە، وردەکاری رێککەوتنی سێ قۆڵی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد و كۆمپانیا نەوتییەكان بڵاونەکراوەتەوە و قورسە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەسەدا (56)ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەڕوات، رێککەوتنی سێ قۆڵی نەوت نادیارە، کێشەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ئاڵۆزن و وەك خۆیان ماون.

دەشڵێت: عێراق مانگانە چارەکە ملیار دۆلار زیانی پێدەگات ئەگەر شایستەی کۆمپانیا بیانییەکانی هەرێم بدات.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕۆژانە (200)هەزار بەرمیل لە هەرێمەوە بە قاچاغ دەبرێت، دەبێت حکومەتی فیدراڵی سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی نەوت بكات لە هەرێم.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 2,191 📊 Click Here