چوارشەممە. ئازار 11th, 2026

مەزڵوم عەبدی: هیوادارین تورکیا ڕۆڵی ئیجابی هەبێت

سەیرکراوە: (1.4K)

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، باسی کاریگەری ڕۆڵی تورکیا لە ڕێککەونی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات و خوازیارە ڕۆڵێکی پۆزەتیڤ بگێڕێت.

مەزڵوم عەبدی، لەو پەیامەیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، بڵاویکردەوە دەڵێت: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ڕۆڵی تورکیاوە لە سووریا هەیە.

باسی لەوەشکرد: هەر یەک لە هەسەدە و حکمەتی دیمەشقیش وستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاریان هەیە لە دواین کۆبوونەوشیان بە تەواوی باسیان لەو بابەتەکردووە.

بەپێی پەیامەکەی مەزڵوم عەبدی، ڕۆڵ و ئەدای تورکیا پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، هیوای خواست کە ڕۆڵیکی پۆزەتیڤیان هەبێت لەو ڕێککەوتنەدا.

ئەوەشی وتووە: هەرە خەڵە گرنگەکان بۆ ڕێککەوتن، شێوازی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدەیە لە ناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ کە پێویستی بە لێکتێگەشیتنی زیاتر هەیە.

سەبارەت بە ئیدارەدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەڵێت: هێشتا ئیدارەدانێکی ناناوەندیان دەوێت ئەمە لە بەرژەوەندی هەمووانە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 1,603 📊 Click Here