سەیرکراوە: (839)
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات پابەندی خۆی بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و تێکەڵکردنی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سووریا دووپات دەکاتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکە پابەندبوونی خۆیانی بۆ ڕێککەوتننامەی 10ی ئاداری ڕابردوو لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دووپات دەکەنەوە.
وتیشی: “پێویستە ئەو ئاگربەستەی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، بپارێزرێت”.
عەبدی ڕاشیگەیاند ئامادەن لە بارەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سووریادا دانووستان بکەن و لەگەڵ ئەنجوومەنەکان کۆببنەوە.
جەختیشیکردەوە کە چارەسەری سیاسی باشترین بژاردەیە بۆ پاراستنی ئارامی سووریا و گەلەکەی و داواش دەکات مافی پێکهاتەکانی سووریا بپارێزرێت.
