هەینی. ئازار 6th, 2026

مەسرور بارزانی: ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە

سەیرکراوە: (1.2K)

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی “ڕێبەری سەلامەتی” ڕایگەیاند، ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان پارێزراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی “ڕێبەری سەلامەتی’ لە وتارێکدا وتی: “لە سایەی شەونخونی و ماندبوونی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی تر، ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە.

وتیشی: لە بواری بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تاوان و لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییان، ئێمە باشترین تەکنەلۆژیامان خستووەتە خزمەت و بەردەستی پۆلیسی کوردستان بۆ ئەوەی زۆر ئاسانتر و خێراتر بتوانن بەدوای تاوانباراندا بگەڕێن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.

باسی لەوەشکرد: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی 50% ڕووداوەکانی هاتوچۆیان کەمتر کردووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 2,061 📊 Click Here