سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەیی یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی جەختیکردۆتەوە؛ پێویستە وەک هەرێمێکی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، رێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت، بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە و ئاستەنگ لەلایەن بەغدادەوە بنێردرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی حکومەتی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا بووە لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و پهيوهندييهكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دۆخى گشتيى عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.
