چوارشەممە. ئازار 11th, 2026

مەسرور بارزانی: نابێت کێشەی مووچە و پارەی هەرێم بە سیاسیی بکرێت

سەیرکراوە: (1.5K)

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، کە نابێت کێشەی مووچەڤ و پارەی هەرێم بە سیاسی بکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەتەوە و تیایدا مەسرور بارزانی دەڵێت: “جەختمان لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و دابينكردنى شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان کردەوە و هاوڕابووین لەسەر ئەوەی پێویستە كێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت و نابێت بابەتەکە بە سیاسی بکرێت”.

ئەوەشی وتووە: باسمان لە ڕێککەوتنی سێ لایەنییەکەی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد کە پێویستە ببێتە دەستپێکێک بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و غاز لە خوولی داهاتووی پەرلەماندا.

“تیشکمان خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا، بەتایبەتی بە ئەنجامگەیشتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناکی)”، مەسرور بارزانی وای نوووسیوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 2,356 📊 Click Here