مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، رێککەوتن لەنێوان وەزارەتى نەوتى عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەى نەوت کراوە، دەشڵێت: هیوادارین چیتر هەواڵی هاتنی مووچە نەبێتە هەواڵی پەپەلەی میدیاکان.
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم جووت سایدی لالش – شێخانی کردەوە، لە وتارێکدا تیشکی خستە سەر دواین هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و چارەسەرکردنی پرسی مووچە.
مەسرور بارزانی وتی: رێککەوتن لەنێوان وەزارەتى نەوتى عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەى نەوت کراوە.
وتیشی: هیچ بیانوێکمان سەبارەت بە پرسی مووچە نەهێشتووەتەوە، بۆیە هیوادارین چیتر هەواڵی هاتنی مووچە نەبێتە هەواڵی پەپەلەی میدیاکان.
باسی لەوەشکرد: لەگەڵ بەغداد بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان بەردەوامین، هیوادارین بەغداد پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت.
