فەرەیدون ڕەسوڵ
مەسعود بارزانی دەگمەنترین سیاسی کوردە کە هەمیشە دوو ڕووی هەیە و هەردوو ڕووەکەشی ڕەش و خیانەتن بەرامبەر بە میللەتەکەی.
بارزانی بەو ئاخیر تەمەنەوە بێ شەرمانە بەردەوامە لە چەواشەکردنی خەڵک و ڕایگشتی، ئێستاش دەیەوێت بە موزایەدەی کوردایەتی و شۆڕشگێڕییەوە دەنگ و سۆزی خەڵک بۆلای حزبەکەی پەلکێش بکات.
بارزانی لەبەردەم کۆمەڵێک ژن و پیاوی بەتەمەن وتی : پارتی لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا هەر یەکەم بووە و بابەتی هەڵبژاردن و دەنگی گەل بە نسبەت پارتییەوە بابەتێكی مەبدەئییە و پارتی باوەڕی بە دەنگی خەڵك هەیە.
جا ئەمە جگە لەوەی درۆو چەواشەکارییە، نیشانەی دوو ڕوویی خۆی و حزبەکەیەتی، چونکە هیچ کاتێک بارزانی باوەڕی بەدەنگی خەڵک نەبووە، هەڵبژاردن لای ئەوان نمایشێکە بۆ جوانکردنی دیموکراسی نەک گۆڕینی ڕژێمی حوکمڕانی لە کوردستان.
سەیرکەن ، هەر مەسعود بارزانی و حزبەکەی بوون کەلەساڵی 2015 بەزەبری هێز ڕێگریان لەسەرۆکی پەرلەمان کردوو هەروەها بزوتنەوەی گۆڕانیان لەحکومەت دەرکرد، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە بارزانی دوو ڕووەو باوەڕی بەو قسانە نیە کە ئەیکات.
هەروەها بازرانی ڕایگەیاند” ئەگەر ئێمە یەكگرتوو و یەكڕیز و تەبا بین هیچ هێزێك دەرەقەتی ئێمە نایەت، ئەو کێشانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی ئێمە دەبنەوە هەمووی دەرئەنجامی نەبوونی یەكڕیزییە، کەواتا دەپرسین کاک مەسعود کێ ڕێگرە لە ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ؟ بۆچی تۆش و حزبەکەشت ناچنە ناو کۆنگرەی نەتەوەیی و ئامانجەکانی خەڵک بەدەستبهێنن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی بارزانی ڕایگەیاند “بەداخەوە هێشتا عەقڵیەتی زوڵمکردن لە خەڵكی کوردستان لەلایەن بەغداوە ماوە و لەسەر سیاسەتی خۆیان بەردەوامن و ئێستاس بە ناوی موچەبڕین هەمان سیاسەت پەیڕەوە دەکەن کە لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نیە، بەڵام بیری چۆتەوە کە خۆیان چ زوڵمێک لە میللەتی خۆیان دەکەن، لەساڵی 2014ەوە نزیکەی چل مووچەی خەڵکی کوردستانیان خواردووە، بەردەوام ڕۆژنامەنوسان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی دەستگیر دەکەن و دەیانڕفێنن، فشار لەخەڵک دەکەن بەناچاری دەنگیان پێ بدەنەوە، کەچی ئەوەی پێ زوڵم نیە و داکۆکی لەو زوڵمەی خۆی دەکات.
دووفاقی لەسیاسەت و حوکمڕانیدا ، سیفاتی سەرەکی بارزانیەکانە، لەوەتای لەناو سیاسەتن بە دووڕوویی هاتوون و هەرواش دەمێننەوە.
