چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەیرکراوە: (1.5K)

مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت”یەکێتیی ڕژدە لەسەر بە سەنتەرگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتییان”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:

بەسەرپەرشتی هەڤاڵ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ٢٨/٩/٢٠٢٥ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی، هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.

هاوتەریب دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە پرسە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكە بوون.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە.

لە كۆتاییدا سەرۆك بافڵ و مەكتەبی سیاسی جەختیان كردەوە، لەسەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕژدە لەسەر بە سەنتەرگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەبێت، بە ئاراستەی حوكمڕانییەكی رەشید، لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 206 Today: 1,344 📊 Click Here