هەینی. ئازار 6th, 2026

ناتانیاهو هەڕەشە لە عێراق دەکات

سەیرکراوە: (1.4K)

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە لە میلیشیاکانی عێراق دەکات و دەڵێت”هەنگاوێکی هەڵە هەموتان لەناو دەبات”.

بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمریكا و ئیسرائیل دوژمنی هاوبەشیان هەیە، هەروەها بۆ هەمیشە حەماس لەناودەبەین.

ناتانیاهۆ وتیشی، ئیسرائیل شەڕی هەموو جیهان دەكات دژی گروپە تیرۆریستییەكان، هەروەها ئەمریكا و ئیسرائیل بەهاوبەشی گورزی گەورەیان لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران وەشاند.

سەبارەت بە 7ـی ئۆکتۆبەر رایگەیاند، لە هێرشەكانی حەوتی ئۆكتۆبەردا هەزار و 200 ئیسرائیلی كوژران، بەڵام گەورەترین سەركەوتی سەربازیمان لە غەزە بەدەستهێناوە.

هاوکات هەڕەشەی لە میلیشیاکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، میلیشیاکانی عێراق هەر هەڵەیەک بکەن لەناویان دەبەین.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 677 📊 Click Here