چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ناتانیاهۆ مەرجی كۆتایی هاتنی شەڕی ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (1.1K)

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایدەگەیەنێت،- ئێمە دەزانین ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراو لە کوێ دەشارێتەوە و دەشڵێت: ئەگەر حەماس چەکەکانی دابنێت، دەتوانێ دەستبەجێ شەڕ کۆتایی پێبێت.

کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، ناتانیاهۆ لە نیویۆرک لەگەڵ ویتکۆف کۆدەبێتەوە و تاوتوێی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە دەکات پێش ئەوەی لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل وتویەتی، “ئەگەر حەماس چەکەکانی دابنێت، دەتوانێ دەستبەجێ شەڕ کۆتایی پێبێت”.

دەشڵێت: باوەڕم وایە ئەو ٢٠ بارمتەیەی کە ماونەتەوە هێشتا لە ژیاندان، ئێمەش پابەندین بە ڕزگاركردنیان و وەرگرتنەوەیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە هەموو گوشارێک بخەینە سەر ئەوەی کە ئێران دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەکاتەوە، چونکە هەوڵی ئەوە دەدات.

ناتانیاهۆ ئاشكراشی كردووە، ئێمە دەزانین ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراو لە کوێ دەشارێتەوە، ئێمەش ئەمە لەگەڵ ئەمریکا هاوبەشی بەو زانیارییانە دەکەین.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 1,663 📊 Click Here