هەینی. ئازار 6th, 2026

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و نوری مالیکی ئاشکراکرا

سەیرکراوە: (1.2K)

– هەواڵەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوە و پرسی رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێکرد و جەخت لە پابەندبونی هەردولا بە رێککەوتنەکەوە کرایەوە. بافڵ تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا وتویەتی \”لە بەغدا لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووینەوە و گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا\”. ئەوەش هاتووە \”لە کۆبونەوەکەدا پێویستی رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە و داواکرا هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە بانگەشەیەکی شارستانییانە بەڕێوەببەن و پرۆژە و هەوڵەکانیان لەچوارچێوەی خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکاندابێت\”. هەر بەپێی ڕاگهیهندراوهكه، پرسی رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکرا و جەخت لە پابەندبونی هەردوولا بە رێککەوتنەکەوە کرایەوە، بەشێوەیەک مافی خەڵک و دابینکردنی مووچە پارێزراوبێت و خەڵک لە ململانێ سیاسییەکان دوربخرێنەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 2,560 📊 Click Here