سەیرکراوە: (846)
نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی تۆمار کرد ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ جارێکی دیکە گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 3633 دۆلار دابەزی، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ تا 3707 دۆلار بەرزبووەوە.
هۆکاری ئەم داکشانەی نرخی زێڕ بۆ بڕیارەکەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا هات کە ڕێژەی سوودی 0.25 خاڵ کەم کردەوە.
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 624 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 728 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 831 هەزار دینار
