سەیرکراوە: (1.7K)
ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لەم هەفتەیەدا، نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد.
ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 900 دۆلاری تێپەڕاند و ئێستا بە سێ هەزار و 937 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
داخرانی حکومەتی ئەمریکا، چاوەڕوانییەکانی بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتەوە زیادکردووە.
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 0.6٪ بەرزبووەوە و سێ هەزار و 922ی تۆمار کرد.
