هەینی. ئازار 6th, 2026
سەیرکراوە: (1.2K)

لە کاتیكدا چاوەڕوان دەکرا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت، لە ناکاو نرخی کانزا زەردەکە لە جیهاندا شکا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا 3793 دۆلار دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک بۆ 3871 دۆلار بەرزبووەوە.

دوای ئەو دابەزینە گەورەیەش، جارێکی دیکە نرخی ئۆنسەیەک بۆ 3807 دۆلار بەرز بووەوە.

ئەم هەڵکشان و داکشانە خێرایەی نرخی زێڕ بۆ مەترسی لە دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بە تایبەتیش لە کاتێکدا پشیبینی دەکرێت بە هۆی ناکۆکییەکانی کۆماری و دیموکراتەکانەوە، دابینکردنی بودجەی دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا ڕابگیرێت، ئەوەش چارەنووسی سایسەتی دارایی ئەنجومەنی یەدەگی فدیراڵی ئەمریکا نادیار دەکات کە بڕیارە مانگی داهاتوو دەربارەی دیاریکردنی ڕێژەی سوود کۆبێتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 2,117 📊 Click Here