شەممە. ئازار 7th, 2026

نزیکەی 800 کاندید لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە

سەیرکراوە: (1.7K)

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو کاندیدانەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە نزیکەی 800 کەس.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا حەوت هەزار و 734 کەس بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق کاندید کراون کە بڕیارە ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە 788 کاندید لە هەڵبژاردنەکە دوورخراونەتەوە.

عیماد جەمیل ڕاشیگەیاند تانەی 53 کاندید لە بڕیاری پێشووی کۆمسیۆن بۆ دوورخستنەوەیان قبوڵ کراوە و جارێکی دیکە گەڕێندراونەوە و دەتوانن لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا بەشدار بن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 22 Today: 81 📊 Click Here