– هەواڵەکان شارەزایەکی کەشناسی یەکەم شەپۆلی بارانبارین لەسەنتەری شاری سلێمانی ئاشکرا دەکات و لەبارەی دهۆک و هەولێریشەوە دەڵێت \”لە سبەیەوە باران لە سەنتەری دهۆک ناوبەناو دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکانی هەولێریش بارانباران دەستپێدەکات\”. سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی لەلێدوانێکدا تایبەت بە ی وت \”لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێکی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر کە ئیدارەی زاخۆ و سۆرانە لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانیان لە سبەینێوە تاوەکو چوارشەممە ناوبەناو بڕێک باران دەبارێت و بڕەکەش لەنێوان 5 بۆ 10 ملم دایە\”. سەبارەت بەوەی بارانبارین لەسەنتەری سلێمانی کەی دەبێت؟ ئەو کەشناسە ئاشکرایکرد \”لەسەنتەری سلێمانی لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەیە\”. لەبارەی ئەوەی تاچەند راستە بارانبارینی ئەمساڵ کەمتر دەبێت و وشکەساڵی نزیکتر دەکاتەوە؟ سیروان ساڵح رایگەیاند \”راست نییە کە ئەمساڵ کەمبارانی بێت و ئەگەری وشکە ساڵی زیاتر بکات، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە کەمبارانی دەبێت کە مانگی 11ـیە، بەڵام بە نزیکبوونەوەی زستان بارانبارین زۆرباش دەبێت و لەپار ساڵ زۆر باشتر دەبێت\”.
سەیرکراوە: (951)
