سەیرکراوە: (1.5K)
دارایی عێراق ئامادەکاری بۆ تەمویلی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ تەواوکرد و لە هەرێمیش لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت.
یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتری لە سلێمانی ڕایگەیاند: “چاوەڕوانین لەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) ئامادە بکرێت”.
یادگار جەبار بۆ میدیای پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: دەتوانرێت لە چەند رۆژێكدا لیستی مووچەی مانگی یەك ئامادە بكرێت.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی یەکی بۆ وەزارەتەکانی عێراق ئامادە کرد و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ناردنی لیستی مووچە لەلایەن دارایی هەرێم و رەوانەکردنی 120 ملیار دینارەکە، مووچەی مانگی یەکی هەرێمیش خەرج بکرێت.
