هەینی. ئازار 6th, 2026

نێردەی ترەمپ "سزای نوێ بۆ عێراق بەڕێوەیە"

سەیرکراوە: (1.7K)

مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە کۆشکی سپی لەگەڵ پیت هیگسێس وەزیری جەنگی ئەمەریكا و سێباستیان گۆرکا بەڕێوەبەری کاروباری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کۆ بووەوە و سەردانەکەی بۆ عێراق تاوتوێ کرد. ساڤایا لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون ئەو پرسانەی باس کراون، لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەیدا بۆ عێراق تاوتوێ دەکرێن، لەوێش لەگەڵ بڕیاردەرانی گونجاو پێوەندی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی عێراق. جێی باسە ساڤایا دوێنێ پێنجشەم ئاشکرای کردبوو، پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ پارەدان و مامەڵە داراییە گومانلێکراوەکان لە عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و نووسینگەی چاودێریی سەروەت و سامانە بیانییەکان دەکات، جگە لە تاوتوێکردنی سزای چاوەڕوانکراو کە ئەو تۆڕانە دەکاتە ئامانج کە دەسپاکیی دارایی تێک دەدەن و چالاکییە تیرۆریستییەکان پارەدار دەکەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 2,113 📊 Click Here