سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کۆبوونەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوێک په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق تەوەری سەرەکی دیدارەکە بووە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەریی (سیادە)، خەمیس خەنجەر، کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا جەختیان له گرنگيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارەکەدا ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ کردووه و لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆیان کردووە.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگی هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و كاركردن له‌پێناو سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا كردووەتەوە.
