چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی پلانەکەی ترەمپ بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێی غەززە دەکەم

سەیرکراوە: (1.6K)

نێچيرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێكس” نووسیویەتی: پێشوازی لە پلانی گشتگیری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەكات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی غەززە و دەستخۆشی لە سەرکردایەتییەکەی دەکات.

باسی لەوەشکردووە، هانی هەموو لایەنەکان دەدات کە بە شێوەیەکی بونیادنەر بەشداری گفتوگۆ بکەن و گیانی سازشكردن پیشان بدەن، لە بەرژەوەندی بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بەردەوام بۆ گەلانی ناوچەکە.

ئەم پێشوازییەی سەرۆکی هەرێم لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی دووشەممە پلانی ئاشتیی ترەمپیان بۆ غەززە راگەیاند، کە هەوڵێکە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە و ئاڕاستەکردنی ناوچەکە بەرەو ئاشتی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 83 Today: 383 📊 Click Here