هەینی. ئازار 6th, 2026

نەوتە هەرزانەكەی عێراق گەیشت و دابەشكردنی دەستی پێكرد

سەیرکراوە: (1.2K)

لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە، کە لیستی ناوی خێزانەکان بۆ مانگی 12ی 2025 ئامادە بکەن، بەمەبەستی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەپێی ئەو لیستە.

لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان، لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دوو شەممە 26-1-2026 بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە بریکارەکانی خۆراک لە سەنتەری قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران دەبێت لیستی ناوی خێزانەکانیان بۆ مانگی 12ی 2025 ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە بەنزینخانەی حکومی چۆمان، نەوتی سپی بەپێی ئەو لیستە دابەش بکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بە 31 هەزار دینار وەردەگرێت.

بۆ زانیاری و تۆماری ناوی خێزانەکان، بریکارەکان دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەی تەلەفۆنەوە بکەن: 07504617079.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو خێزانانەی سەردانی بەنزینخانەی حکومی چۆمان دەکەن بۆ وەرگرتنی نەوت، پێویستە کۆپی کارتی نیشتیمانی سەرۆک خێزان یان کۆپی فۆڕمی خۆراک و بڕی 31 هەزار دیناریان لەگەڵ بێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ماوەی وەرگرتنی بەشە نەوتەکە 24 کاتژمێرە و لە بەنزینخانەی حکومی چۆمان، بەرانبەر سناعەی سەرووی چۆمان دابەش دەکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 2,117 📊 Click Here