سەیرکراوە: (1.3K)
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، نەوت لە دوو گەڕەکی دیکەی شارەکە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، سالار محەمەد لێپسراوی پشکنین و بەدواداچون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە 21/1/2026، دانیشتووانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە لەبەنزینخانەی گەردی – ڕێگای بەحرکەی کۆن بەرامبەی گوندی شێخەشەل نەوت وەردەگرن.
ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووتریش 28/1/2026 نەوت لە گەڕەکی تەیراوە و لە هەمان بەنزینخانە دابەش دەکرێت.
سالار محەمەد ڕاشیگەیاند، هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوت لە بەرامبەر 31 هەزار دینار بە کارتی ئەلیکترۆنی وەردەگرن و کارتی نەوتەکەش لەلایەن بریکارەکانیانەوە پێیان دەدرێت.
