هەینی. ئازار 6th, 2026

هاتووچۆی هەرێم بۆ “گرێبەستی ئەلیكترۆنی” بڕیاریدا

سەیرکراوە: (1.3K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم ڕایددەگەیەنێت، لەكاتی گواستنەوەی خاوەنداری و تۆماری یەكەمجار دەبێت گرێبەستی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدرێت ئەوجا سەردانی بەڕاد بكرێت.

بەڕێووەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە بڕیارێكی نوێدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیا و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی (تحویل کردن) و تۆمارکردنی یەکەمجاری ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن، پێویستە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ ئەنجامدانی -بەڕادی ئۆتۆمبێل -گرێبەستی ئەلیکترۆنیان پێ بێت.

جەختیشی كردۆتەوە، پێش ئەوەی سەردانی بەڕادەکان بکەن گرێبەستەکانیان ئەنجام دابێت، ئەمەش بۆ کارئاسانی و خێرا ڕاپەڕاندنی کاری هاووڵاتیانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی یەکەم قۆناغی جێبەجێ کردنی مامەڵەکەیە و بەگەیشتنی بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ ئەگەر گرێبەستەکە بەردەست نەبێت ئەوا بەچەند ڕێگەیەکی دژوار هاووڵاتی ناچار دەبێت لەڕێگەی دەستی دووەوە گرێبەست ئەنجام بدات بەم هۆیەشەوە هەڵە و کەم و کورتی و بارگرانی لەسەر شانی دروست دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 2,113 📊 Click Here