یەکشەممە. ئازار 22nd, 2026

هادی عامری هاتە دەنگ

سەیرکراوە: (24)

هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، میلیشیا شیعەكان دەستیان كرد بە بۆردمانكردنی بنكە سەربازی و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق، ئەوە بووە هۆی كردنەئامانجیان لە لایەن فڕۆكەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیلەوە، كە تا ئێستە دەیان هێرش كراوەتە سەر بنكە و بارەگای لیواكانی حەشدی شەعبی، هادی عامری دووپاتی كردەوە كە تا ئێستە 160 كوژراو و برینداری حەشدی شەعبی هەن. دوای ئەو هەواڵانەی باسی كوژرانیان لە هێرشەكانی دوایی بەغدا دەكرد، ئەمڕۆ پێنجشەم هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا باسی بۆردمانەكانی سەر حەشدی شەعبی كرد و رای گەیاند كە بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق، زیاتر لە 160 قوربانیان هەیە. عامری بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشانەی كرد كە ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگە و كەرتەكانی حەشدی شەعبی ئەنجامی دەدەن و داوای لە پەرلەمان و حكوومەتی عێراق كرد، بەتایبەتی وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ جووڵانەوەی بەپەلە و رژد بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئەو هێرشانە كە تا ئێستە 60 كوژراو و 100 برینداریان لێ كەوتووەتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 245 Today: 1,128 📊 Click Here