وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی سێ شەممە بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەکان، هاوکارییەکە بڕەكەی 76هەزار دینارە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە…
ئەمڕۆ ١٥ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی(١١) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) دەست کراوە بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی سێشەممە بەرواری (١٦)ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
لەم مانگەدا، زیاتر لە ٩٧٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
داوا لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هاولاتیانی ئازیزی کوردستان دەکەین کە مالپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی سۆشیال میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بکەنە تاکە سەرچاوەی پشتڕاستکراوی وەرگرتنی زانیاریەکان. هەروەها سەرنجی هەموان بۆ ئەوە ڕادەکێشین کە لە وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لە پەیجە فەیک و ساختەکان دووربکەونەوە، چونکە مەبەستیان بەلاڕێبردنی ڕای گشتی و شێواندنی ڕاستییەکان و دروستکردنی پشێوی و بێ متمانەییە.
