هەینی. ئازار 27th, 2026

هۆکاری نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدا ئاشکرا بوو

سەیرکراوە: (1.4K)

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات و دەڵێت\” مووچەی مانگی هەشت هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە و هەوڵ دەدەین هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت\”. چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەم پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانرایگەیاند\” مووچەی مانگی هەشت هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش ئامادەیە، هەر کاتێک بە فەرمی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت ئێمە ئەو 120 ملیار دینارە ڕەوانە دەکەین\”. دەشڵێت\” تا ئێستا بە فەرمی نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشت نەکراوە، بەغدا دواکەوتنی ناردنی مووچەیان بۆ نەبوونی سیولە گەڕاندووەتەوە و پێیان گوتووین لە کاتێکی کەمدا چارەسەری دەکەن\”. پێشەوا هەوارانی راشیگەیاند\” \”بۆ مانگەکانی دواتر هەوڵەکانمان بۆ ئەوەن هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت و کار لەسەر ئەوە دەکەین، 120 ملیار دینار ئامادە بکەین\”. گوتیشی، \”لیستی مووچەی مانگی 10مان ئامادە کردووە\”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 297 📊 Click Here