هەینی. ئازار 6th, 2026

هیوا ئەفەندی: خشتەی مووچەی مانگی نۆ لە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە

سەیرکراوە: (1.1K)

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خشتەی مووچەی مانگی نۆ لە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە و بەکارهێنەرانی KRDPASS دەتوانن وردەکارییەکانی مووچەیان ببینن.

هیوا ئەفەندی، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت، “لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی دیوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە مانگی داهاتووەوە لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە تەواوی دەخرێتە سەر سیستمی پەیڕۆڵ”.

ئەم هەنگاوە وا دەکات وەزارەتی دارایی “کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر پرۆسەی دابینکردن و دابەشکردنی مووچە بە شێوازێکی دیجیتاڵیی پێشکەوتوو و دادپەروەرانە”دا هەبێت.

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری باسی لەوەشکردووە، کە سیستمی دیجیتاڵیی پەیڕۆڵ یەکێکە لە گرنگترین ئەو سیستەمانەی کە لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا جێبەجێ کراوە و “کۆتایی بە کێشەیەکی قووڵ هێناوە”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 2,061 📊 Click Here