یەکشەممە. ئازار 22nd, 2026

هێرش کرایە سەر دەزگاى هەواڵگریی نیشتمانى لە بەغدا

سەیرکراوە: (21)

شانەی ڕاگەیاندنی تەناهیی عێراق ڕای گەیاند کە بارەگای سەرەکیی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە بەغدای پایتەخت، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.

فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی تەناهى، لە لێدوانێکی کورتدا بۆ ئاژانسی “شەفەق نیوز” پشتڕاستی کردەوە کە بارەگای دەزگاکە لە ناوچەی “مەنسوور”ی بەغدا، سەعات 10:15ی بەیانیی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووەتەوە.

تا ئێستا لایەنە تەناهییەکان هیچ زانیارییەکی زیاتریان لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان یان ناسنامەی ئەو لایەنەی لە پشت هێرشەکەوە بووە بڵاونەکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 107 Today: 2,291 📊 Click Here