هێما عبدڵلە احمد
بە درێژایی مێژوی جەلالی و مەلایی بەردەوام بوون لە ئینقلاب و قڕکردن و سڕینەوەی یەکتری هەر لایەنێک توشی کارەسات و نەشوستی بوبێت ئەویتریان بە چەژن و سەرکەوتنی زانیوە. ئەمانە لە ساڵی ۱۹٦٤ یاری بە چارەنوسی میللەت ئەکەن و ڕۆڵەی خەڵکی بەکوشت ئەدەن بێ گوێدانە فەراهەم کردنی خۆشگوزەرانی بۆ نەتەوەو پاراستن و سەروەری خاکی نیشتمان مێژووی دەسەڵاتی ئەم هێزانە دزێوترین پەڵەی شەرمەزاری دەبن لەمێژووی بەشەریەتدا نەوەکانیان شەرم دەکەن ناویان بێنن.
بەردەوام متمانەی خەڵکیان لە دەست داوە .
حزبی تەقلیدی و کلاسیکی لە بەرنامەی و پەیڕەودا حزبدا ،
ئەمانە ٣٢ ساڵە حوکمرانی یەکی قەرەقۆشیان هەیە و ئابووری بەڕێوبردنی وولات ڕوخێنراوە ، رەخنەو پێشنیاریشیان قبوڵ نیە. حکومڕانییەکی بە کۆیلەیان دەوێت لە خەڵک و ئازادی لایان بڤە بێت.
گەنجانی خێر لە خۆی نەدیوەکانی میللەتیش ئیهمال و فەرامۆش و پەراویز خستوون. هەر هەمووی دەگەریتەوە لە شکستی خراپ بەرێوە بردنی وولات، چونکە گەنج لایان بەهای نیە و هەر خۆیان دەورو بەر و کۆیلەکانیان دەوێت.
بۆیە پێویستە خەڵک بیر بکاتەوە ، ئەم حوکمرانی یە شکشتخواردووە سەقەت و جەقبەستووە، وەلا بنێنن و سزاو تۆڵەیان لێ بکاتەوە. تا گۆڕانکاری بە سەر ژیانی سەرجەم کۆمەڵگادا بێت. دەنگی تۆ سەنگی مەحکەمە بۆ گۆرانکاری ڕیشەیی لە سیستەمی حوکمڕانیدایە بەدروستکردنی یاسا و دەستورێک، کە تەعبیر لە ماف و خواستەکانی جەماوەری گەلە چەو ساوەکەمان بکات.
ووڵاتێکی دەستووری و دیموکراسی و مەدەنی و شەفاف لە بەڕێوەبردن و ئیدارە و ئابورییدا دروست بکرێت، کە پشت بە ئیرادەی گەلەکەمان ببەستێت.
ئەمەش وەک دەستپێک بەو خەباتە مەدەنیە دەرکرێت
