هەینی. ئازار 6th, 2026

هەسەدە هێرشێکی نوێی تێکشکاند

سەیرکراوە: (1.1K)

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی تری هێزەکانی ئەحمەد شەرع ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”بەتوندی وەڵام درانەوە و درۆنیش خرایە خوارەوە”.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لەزاری فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – حەلەب بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی مافی بەرگری شەرعیدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆمان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ئەیلوول، هێرشێکیان بەرپەرچ دایەوە، کە لەلایەن کوتلە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر یەکێک لە خاڵە ئەمنییەکانمان لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەستیپێکردبوو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێزەکانمان ڕاستەوخۆ وەڵامی هەوڵی هێرشەکەیان دایەوە و سێ ئەندامی گروپە چەکدارە هێرشبەرەکانیان بریندارکرد ، ئەمە جگە لەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە هێرشەکەدا بەکارهاتبوو، خرایە خوارەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئێمە لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پابەندبوونی بەردەوامی خۆمان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆمان بۆ پاراستنی گەلەکەمان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەوڵەکان دووپات دەکەینەوە کە ئاشتی مەدەنی دەکەنە ئامانج.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 488 📊 Click Here